٢ ئاب ٢٠٢٠ - ١١:٢٤
ئێران سەرکردەی گرووپێکی تیرۆریستی لە ئەمریکا دەستبەسەر کرد

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران گورزی کوشندڵی لە گرووپێکی تیرۆریستی جێگیر لە ئەمریکا وەشاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند کە سەرکردەی گرووپی "توندەر" لە ئەمریکای دەستبەسەر کردووە.

جەمشید شارمەهد سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی توندەر کە لە ئەمریکاوە ئۆپراسیۆنی چەکداری و تێکدەرانەی دژی ئێران دادەڕشت لە ئۆپراسیۆنێکی دژواردا کەوتە دەستی ئیتلاعاتی ئێران.

شارمەهد 12ساڵ لەمەوپێش تەقینەوەیەکی لە حسێنیەی سەیدولشوهەدای شیراز داڕشت کە بووە هۆی شەهادەتی 14 کەس و 215 کەس بریندار بوون.

342/